له‌باره‌ی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەدی حاجی مەحمود هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

له‌باره‌ی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەدی حاجی مەحمود هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبەکەی ترەمپ لە حزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتر بو، بەڵام ترەمپ لە هەردو حزبەکە بۆ کورد خراپتر بو، ترەمپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە.

ئیمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چەند رۆژێکی کە لە رێکەوتی 3-11-2020 ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەمریکایە، زۆر لە وڵاتان و کەسایەتی و زۆری لایەن و حزب و رێکخراو تەحلیل ئەکەن، کە کێ باشە بۆ ئەمریکا و جیهان لە نێوان ترەمپ و بایدندا؟ "من پێموایە هەر کوردێک لە کوردستانی باشور ئەو پرسیارە بکات بە هەڵەدا چوە".

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، حزبەکەی ترەمپ لە حزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتربو، بەڵام ترەمپ لە هەردو حزبەکە بۆ کورد خراپتر بو، ترەمپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە،تڕه‌مپ، کەرکوک و خانەقین و دوس و داقوق و دبس و مەخمور و عەین زالە و سنجاریان تەسلیم بە عەرەب کردەوە و کورد 51% خاکی کوردستانی لە دەستدا.

محەمەدی حاجی مەحمود باسی لەوەشکردوە، "لە خاکی کوردستانی سوریاش عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی دیکەی بە رەسمی تەسلیمی تورکیا کرد لە ڕێگای نوێنەری تایبەتی خۆیەوە و ئێستا بەشێکی زۆری کوردستانی ڕۆژئاوا تەسلیم بە تورکیا کراوە لەسەر دەستی ترەمپ، بۆیە لەم راستییانە نە کورد خۆی بە گێل بزانێت و نە ئەوانیش بە گێل بزانێت".

ئەو سەرکردەیەی باشوری کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، لە سەردەمی دەسەڵاتی ترەمپدا کۆرۆنا زیاتر لە 200 هەزار کەسی لە ئەمریکا کوشتوە و زیاتر لە 9 ملیۆن توشبوە، بۆیە دەرچونەوەی ترەمپ کارەساتی گەورەتری بە دواوەیە و لە هەمو حاڵەتەکاندا هەرچەندە کورد ڕەنگە ئەو ژمارەیە نەبێت گۆڕانکاری گەورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دانێت یان بکات، بەڵام هەمو کورد یا هەر کوردێک لە هەر کوێی جیهان بێت دەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات، "هیوادارین خەڵکی ئەمریکاش دەرک بەو راستییانە بکەن هەر چەندە سیاسەتی ئەمریکا دامەزراوەییە و گۆڕانی زۆر تێدا ناکرێت، بەڵام کەسایەتی سەرۆک دەتوانێت رارەوەکە بگۆڕێت لەوەی ئێستا هەیە، ئومێدی سەرکەوتن بۆ بایدن و کۆشکی سپی ئەخوازم".

In case you missed it