كێشەی تانكەرەكانی مەرزی باشماخ چارەسەر كرا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

كێشەی تانكەرەكانی مەرزی باشماخ چارەسەر كرا

‌سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ڕایگەیاند: جارێكی‌ تر دوای‌ حه‌فت مانگ، هاورده‌كردنی‌ سووته‌مه‌نی‌ ده‌ستی پێ كرده‌وه‌.
 
مه‌ریوان كه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی‌ راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌هۆی‌ راگرتنی‌ هاورده‌كردنی‌ سووته‌مه‌نی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئێرانه‌وه‌، چه‌ندان جار شۆفێرانی‌ هه‌رێم له‌ سنووری‌ پێنجوێن نیگه‌رانییان ده‌ربڕی‌ سەرئەنجام توانرا كێشه‌ی‌ هه‌زار و 700 تانكه‌ری‌ سووته‌مه‌نی‌ كه‌ له‌ ئێران راگیرابوون چاره‌سه‌ر بكرێ و لەئێستادا هاتووچۆی ئەم تانكەرانە ڕێگەپێدراوە.
 
گوتیشی: به‌پێی‌ دواین رێككه‌وتنی‌ نێوان به‌رپرسانی‌ هه‌رێم و ئێران، به‌شێوه‌ی 50 به‌ 50، سه‌رجه‌م ئه‌و تانكه‌رانه‌ باره‌كانیان گواسته‌وه‌ و له‌مه‌ودوا شۆفێرانی ئێرانی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ باره‌كانیان ده‌هێننه‌ هه‌رێمی كوردستان.

In case you missed it