ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لە یادی لەدایكبونی بەفەڕتدا، ملیۆنان موسڵمان و هەزاران خەڵكی عاقڵتر یادت بەخێر ئەكەنەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لە یادی لەدایكبونی بەفەڕتدا، ملیۆنان موسڵمان و هەزاران خەڵكی عاقڵتر یادت بەخێر ئەكەنەوە

ەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی موحەمەد (درودی خوای لەسەربێت) پەیامێك بڵاودەكاتەوە.

مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا لە پێگەی تایبەتی خۆی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی موحەمەد (درودی خوای لەسەربێت) ڕایگەیاند:" ‏ئەی سەروەرم، هەزاران دروودو سڵاو بۆ گیانی پاكت لە یادی لەدایكبوونی بەفەڕتدا، ملیۆنان موسڵمان و هەزاران خەڵكی عاقڵتر یادت بەخێر ئەكەنەوە."

مامۆستا سەڵاحەددین نوسیویەتیشی:"هەرچەند هێشتا ناحاڵی و نەفامی واهەیە كە سەری لەبەرد ئەداو بەتەمای روشاندنی ناوی پیرۆزتە!! هەرچۆن تۆ باكت لەجاهیلان نەبوو.. ئێمەش هەرئەبێ وابكەین."

In case you missed it