ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە چەند بوتڵێكی ئۆكسجینی نەخۆشخانەكە تەقیونەتەوە و نەخۆشخانەكەش چۆڵكراوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "ئاگرەکە هێندە گەورە بوو زیاتر لە 20 تیمی ئاگرکوژێنەوە بەشداربوون لە کوژاندنەوەی، ئێستاش هەوڵەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن بۆ تەواو کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرکردنی نەخۆشە خەوێندراوەکان لە نەخۆشخانەکە."
سەبارەت بە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕاشیگەیاند:”پشتگوێخستنی مەرجەكانی سەلامەتی و شۆرتی كارەبا هۆكار بوون بۆ كەوتنەوەی ئاگرەكە”، بێ ئەوەی زیانەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكات.