پێشنیازی نوێ لەسەر کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەكرێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

پێشنیازی نوێ لەسەر کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەكرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری سلێمانی دەستەیەك لە خوێندنكارانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی گردبونەوەو داوای دەستیپێكردنەوەی خوێندنی ناوپۆل دەكەن.

عومەر محەمەد جێگری بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی وتی : داواكاری قوتابیان ئەوەبوو كەوا بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن یاخود چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندنی ئۆنڵاین و داوادەكەن یەك وەرز تاقیكردنەوە بكرێت و بۆ هەردوو وەرز دابنرێت.

عومەر محەمەد جێگری بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی راگەیاند، "پێشنیازمانکردووە بۆ وەزارەتی پەروەردە، کە دەوامی خوێندن سێ رۆژ دەستپێبکاتەوە لە ھەفتەیەکدا، بەشێوەی رۆژ نا رۆژێک."

 

In case you missed it