كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق : کاندیدەكان دەتوانن شوێنی دەنگدانی خۆیان و خێزانەکانیان بگوازنەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق : کاندیدەكان دەتوانن شوێنی دەنگدانی خۆیان و خێزانەکانیان بگوازنەوە

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد: بەپێی كۆتا ئامارەكان 44 هاوپەیمانی و 267 حزبی سیاسی و 3 هەزار و 523 پاڵێوراو لە هەڵبژاردنی داهاتودا بەشداری دەكەن.

جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: تائێستا 44 هاوپەیمانی و 267 حزبی سیاسی و 3 هەزار و 523 پاڵێوراو تۆمار كراون، ئەوەش ژمارەی كۆتایی نییە و لەوانەیە كەمبكات.

رونیشیكردوەتەوە: چونكە ناوەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە رەزامەندییان لەسەر نەدراوە، چونكە تائێستا دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی و بەڵگەی تاوان و وەزارەتی پەروەردە و فێركردن وەڵامیان نەداوەتەوە، بۆ دڵنیابونەوە لە پاڵێوراوەكان لە رووی ئەمنی و بڕوانامەوە.

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیلەوەشكردوەتەوە: ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی دیاریكراودا كە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ راهێنانی ئەو فەرمانبەرانەی كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكە دەكەن.

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتیشی : ئەو کاندیدانەی کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندیدکردووە لەو بازنانەی کە لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبونیانە، دەتوانن خۆیان و خێزانەکانیان شوێنی دەنگدانیان بگوازنەوە بۆ ئەو بازنەیەی خۆیان لێ کاندیدکردووە، بۆئەوەی بتوانن دەنگ بە خۆیان بدەن.

 

In case you missed it