یاسر قاسم دەچێتە بەرازیل
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

یاسر قاسم دەچێتە بەرازیل


عەبدولغەنی شەهد راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بانگهێشتی (یاسر قاسم) یاریزانی پیشەگەر دەكات كە لە ریزەكانی یانەی سویندون تاونی ئینگلیزی یاری دەكات".

شەهد لەلێدوانێكیدا ووتی : " بریارمدا بانگهێشتی قاسم بكەم كە یەكێكە دەبێت لەو سێ یاریزانەی رێگەیان پێدەدرێت وەك یاریزانی سەروو تەمەن (23) ساڵان بەشداری لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد بكەن".

عەبدولغەنی ووتی : " یاسر یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق ، بێ گومان ئۆڵۆمپی عێراقی دەتوانێت سوود لەیاریزانەكە وەربگرێت و ئەزمونەكەی بكاتە هەوێنی سەركەوتنەكان".

ئەو ووتیشی : " لەماوەیەكی كەمی داهاتوودا ناوی ئەو یاریزانانە ئاشكرا دەكەم كە تەمەنیان لەسەروو (23) ساڵانە".

In case you missed it