ئەو مۆبایلە بە چوار دۆلارە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەو مۆبایلە بە چوار دۆلارە

كۆمپانیاییەكی هیندی نیازی وایە مۆبایلێك دروست بكات كە چەند پێكهاتەیەكی هەیەو تێچووەكەی تەنها چەند دۆلارێكە.

ئەو كۆمپانیا هیندیە ناوی (رینگنگ بێلز) ەو نیازی وایە مۆبایلێك بەناوی (فریدۆم 251) دروست بكات و نرخەكەشی تەنها چوار دۆلارە، ئەوەش بەهەرزانترین نرخی مۆبایل لەجیهان ئەژماركراوە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەدەن، كە مۆبایلەكە بەسیستەمی ئەندرۆید كاردەكات و شاشەكەی چوار ئینجەو میمۆری ناو مۆبایلەكە یەك گێگا بایتەو میمۆری دەرەوەش هەشت گێگابایتە.

هەروەها مۆبایلەكە دوو كامێرای هەیە، كامێرای دواوەی روونییەكەی (3.2) مێگا پێكسڵەو هاوشانی نەوەی سێیەمی هۆكارەكانی راگەیاندنە.

In case you missed it