د. مەحمود حسێن:بەردەوام دەبین تا رووخانی دەسەڵاتی سیسی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د. مەحمود حسێن:بەردەوام دەبین تا رووخانی دەسەڵاتی سیسی

د. مەحمود حسێن: جێگیری ئەمینداری گشتی برایانی موسڵمان: بەردەوام دەبین تا رووخانی دەسەڵاتی سیسی حسێن لە گفتگۆی تایبەتی عەرەبی ٢١ ھەموو ئەوانەی رەتكردەوە كە ژێربە ژێر لەگەڵ سیستەمی ئێستای دەسەڵات بن و ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا مافی ئەو ھەموو شەھید و خەڵكەی میسر وەردەگرنەوە وە ئەوەشی خستە روو سەركەوتن بە دەستی خوای گەورەیە و بەردەوام ئەبین. حسێن ئەوەشی خستە رووك ە ھەر پەیوەندیەك لەگەڵ ئەو سیستەمەی ئێستای حكومەتەكەی سیسی لە ئارادا نییە و ھەڵبەستراوە. لەم چاوپێكەوتنە كۆمەڵێ شت دەخرێتە روو فەرموون:- پێشكەوتنی سیاسی چۆنە لە میسر رات چیە سەبارەت بەو دۆخەی ئێستا..؟

لە سەرەتای شۆڕشی چەكدار و ئەو شۆڕشەی بەسەر شەرعیەتدا كراو ھیچ دیمەنێكی سیاسی بوونی نییە.. سیستەمی سەربازی دەستی بەسەر ھەموو جومگەكانی مرۆی و كۆمەڵایەتی و سیاسیدا گرتووە. تەنانەت بەشی ھەناسەی بۆ ھیچ ھیزێكی سیاسی نەھێشتۆتەوە.! وە ئیخوانیش مەیدانەكان چۆڵ ناكات تا شەریعیەت دەگەڕێتەوە. د. محمود عزت ھەستاوە بە خۆپیشاندانی ھەینی كە لە لایەن نە ئەمینداری گشتی و نە كەسی تر دەرنەچووە سەبارەت بە دوو دوورگەی سعودیە..؟

پێش دەركردنی ئەو بڕیارە ئیخوان ھیچ كات رای جیاوازی نەبوە لەسەر راگەیاندن و ئیخوان ھەموو زیادەڕۆییەكی رەتكردۆتەوە. برایاد دان بە سنووری نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا نانێن.؟ برایان ھەمووان ڕایان وایە كە (وإن ھژە ڕمتكم ڕمە واحدە وڕنا ربكم فاعبدون)... ئوممەتی ئیسلامی یەك ئووممەتە.! تا ئێستا ھیچ ھەرێمی یان وڵاتێ نێوەندگیری كردووە.؟

تا ئێستا شتی لەو شێوە رووی نەداوە.. ئێوە ماوەیەكی زۆر دەڵێن سەركەوتن نزیكە.. ئەو سەركەوتنە كەیە..؟

سەركەوتن لە لایەن خواوەیە(وما النێر إلا من عند اللە ..)، دیاریكردنی سەركەوتنەكانیش بە دەستی خوایە.. گرنترین ئەو خاڵانە چین كۆمەڵەی برایان بیگرنە بەر..؟

ئەوەیە یەكڕیزی بپارێزن و بگەڕێنەوە لای رێكخستنەكانیان و دووبارە داڕشتنەوەی شێوەی ئیداری.. دەستی ھاریكاری ھەركەسێك دەگرین ھاریكاریمان بكات لە خستنی ئەو شۆڕشە. زۆر رەخنەت لێ دەگیردرێ لە لایەن لاوانی ئیخوانەوە..؟

رەخنە گرتن شتێكی ئاسایە بەڵام وەكو ئەوەی كە پلە و پایەیەكم وەرگرتووە شتێكە كە لە لایەن برایانەوە ھەڵبژێردراوە و رەخنەش بە سنگی فراوانەوە وەردەگرم. كێ ھەیە ھەڵسێ بە ئەمینداری گشتی ناو میسر لەكاتێكدا تەنھا جەنابت وەك ئەمینداری گشتی راسپێردراوی..؟ گەر ھەیە كێ ئەو شتەی بە جەنابت داوە..؟ لیژنەیەكی ئیداری نوێ ھەیە لە دوای كۆتای تەواو بوونی ھەموو دیمەنەكانی بارودۆخ بە سەرۆكایەتی د. محمد عبدالرحمن و د. محمود عزت كە ھەستاون بە رێكاری ئیشەكانی ئەمینداری گشتی بەڵام بە نیسبەت من ئەمینداری گشتی دەرەوە و ناوەوەم. بەڵام زیاتر ھەڵدەستم بە ئیشی دەرەوە گەر ھی ناوەوەش ھەبێ جیگیر دەبێ! كێ ھەستا بە دانانی مەحمود عیزەت وەك ھەڵسوڕێنەری ئەمینداری گشتی..؟ ھەروەك پێشتر، كاتێ دیارنەمانی ئەمینداری گشتی یان حەبس كردنی ئەوە جیگیری یەكەم ھەڵدەستێ بە ئیشەكانی وەك رابەری گشتیلەكاتێكدا مەحمەد بەدیع ئەم كۆبونەوەی كە پێشتر كردەوە راشكاوانە ئەمەی راگەیاندوە. لە یەكێك لە دانیشتنەكانی دادگای كردنی. گومانی ئەوە ھەیە كە سیخوڕی لەناو كۆمەڵەی برایان ھەبێ..؟ تا ئێستا شتێكی وا نەسەلمێنراوە. ئایا د. مەحمود عیزەت ماوە.؟ بۆ دەرناكەوێ گومان ھەیە لە ژیاندا بێ.؟ بەڵێ ئەوە ماوە و ئێستا ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ دەكات وە ھیچ واش نابین مكە ڤیدیۆی خۆی بڵاو بكاتەوە چونكە دۆخەكە بەو شێوە نییە. وە تەندرورستیشی زۆر جێگیرە.. راستە ھەندێ لە ئەندامانی خۆتان فەسڵ كردووە..؟ ئەوە لەوە دەچێ لە ناوخۆ ئەوە كرابێ بەڵام وەك راگەیاندن رانەگەیەنراوە.. لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا ناكۆكی ھەیە لە نێوان ئێوە وەك ئیخوان؟ نەك لە نێوان ئێمە وەك ئیخوان لە نێوان ھەموواندا ناكۆكی فكری شتێكی سرووشتیە و مرۆڤ ئازادە ھەبێ.

و/ لە عەرەبیەوە: ھەردی ئەنوەر


هونەر بانەگولانی 

 

 

هه‌واڵی گرنگ