بۆ بەتەنها داهاتی نەوت !!!؟؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ بەتەنها داهاتی نەوت !!!؟؟؟

لە دوایی دروست بوونی كێشە لە نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا نەوت بە سەربەخۆ بفرۆشێت .بەڵام سەركەوت و نەبوون لە فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆ ،هەرچەند رۆژانە زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات ، لەبەر چەند هۆكارێك شكستی هێنا لە فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ لەبەر ئەم هۆكارانە"
1 ـ لە كاتی فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ ، نەوت ڕووی لە دابەزین كرد.
2 ـ نەبوونی كڕیار لە بازاڕەكانی جیهان.
3 ـ كۆمپانیا بیانییەكان متمانەیان بە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەبوو، چونكە چەندین كێشە هەبوو بەتایبەت كێشەی یاسایی (قانوونی) لە فرۆشتنی نەوت.
4 ـ جۆری گرێبەستە نەوتییەكان ، زۆربەی گرێبەستە نەوتییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان لە جۆری هاوبەشە ، ئەم جۆرە گرَیبەستە زیانی زیاترە تا قازانج ، ئەم جۆرە گرێبستە نەوتییە لە وڵاـە دواكەوتووەكان دەكرێت.
5 ـ ناشارەزای لە بەڕێوبردنی كەرتی نەوت.
6 ـ كێشە یاساییەكانی نێوان و حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان،چونكە حكومەتی عێراقدەڵێت هەرێمی كوردستان بۆی نی یە نەوت بە سەربەخۆ بفرۆشێت.
لەگەڵ چەندین هۆكاری تر .پرسیارێك هەیە ، بۆ لە فرۆشتنی 600 هەزار بەرمیل نەوت موچەی ملیۆنێك و 200 هەزار نەدرێت؟
ئایا داهاتی ناوخۆ سفرە؟ ئایا داهاتی گومرك بونی هەیە؟ ئایا داهاتی كارەبا و ئاو هاتوچۆ و رسومات و زریبە و شارەوانی ......بوونیان نی یە؟
بەڵێ هەمووی داهاتی هەیە ، ئەی بۆ دیار نی یە ؟
دیارنەمانی داهاتی ناوخۆ ، دەگەرێتەوە بۆ لاوازی بەڕێوبردنی حكومەت لە نێوان دوو حزبی جیاوازەوە ، هەردووكیان هاوبەشن لە شاردنەوەی داهات ، هەردووكیان بەشدارن لە پۆستە گرنكەكانی حكومەت.
داهاتی حكومەتی هەریمی كوردستان "
1 ـ مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێـت بە فرۆشتنی نەوت بە بۆڕی .
2 ـ داهاتی نەوت بە تەنكەر مەزەندە دەكرێـت 100 ملیۆن دۆلار بێـت بۆ هەر مانگكێك.
3 ـ داهاتی بەرهەمە نەوتییەكان " پێكدێت لە فرۆشتنی ( بەنزین ، غازی ماڵان ، نەوتی سپی ، گاز ) تاوەكو ئێستا ئاشكرا نەكراوە ئەم داهاتەیە.
4 ـ داهاتی هاتوچۆ " تەنها لە شەش مانگی ڕابردوو لە هاتوچۆی سلێمانی 14 ملیار داهاتی ئەو بەڕێوبەرایەتییە بووە ، داهاتی هاتوچۆی گەرمیانیش نزیكە 700 ملیۆن دینار بووە ، ئایا داهاتی هاتوچۆی هەولێر و دهۆك چەندە؟نازانریت ، بەدڵنیاییە وە داهاتی هاتوچۆی هەولێر لە هەموو شوێنەكان زیاترە،
5 ـ داهاتی كارەبا " هەموو ماڵێك لە كوردستان كەمترین پارەی كارەبای بۆ بێتەوە 20 هەزار دینارە.
ئەگەر هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و نیو ماڵ هەبێـت پارەی كارەبا بدات،بۆ مانگێك دەكاتە (30000000000 ) سی ملیار دینار دەكات .ئەی كوا ؟
6 ـ داهاتی ئاو " بە هەمانشێوەی كارەبا هاولاتیانی شارەكانی كوردستان پارەی ئاو دەدەن.
7 ـ داهاتی شارەوانی ، چەندین موڵك لە وەزارەتی شارەوانی دایە و موڵ:انەیان لێدەسێرێت.
8 داهاتی بەكرێدانی موڵكەكانی هەندێك وەزارەت ( ئەوقاف ، شارەوانی ، ).
9 ـ داهاتی باجی خانوبەرە .
10 داهاتی رسومات و زەریبە.
11 ـ داهاتی مەرزە نێودەوڵەتییەكان.( براهیم خلیل ، پەروێزخان ، حاجی ئۆمران، باشماخ .....)
12 ـ داهاتی غازی سروشتی كوا؟
ئەو داهاتانە كوا؟
داهاتی زیاترمان دەست دەكەوێـت لە شتی تر ،بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها باسی داهاتی نەوت دەكات.ئەمانە چیان لێهات؟ بۆ دیار نیین؟
ئێمە هەر باسی نەوت دەكەین ، با ئەو داهاتانەش كۆكەینەوە ، بزانم شتێك ، كێشەیەك ، چارەسەر دەكات ، بەڵام حكومەت نایەوێـت ، ئاشكرای بكات .
چەندین داهاتی شارەوای تر هەیە ، ئێمە نازنین؟؟؟
لە ئەنجامدا بۆمان دەردەكەوێـت ، ئەم شێوازە بەڕێوبردنەی ئێستای حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵەیە ، ئەبێت شێوازی بەڕێوبردن بگۆڕرێت و كەسانی شارەزای و پیسپۆڕی بڕۆنە ئەو شوێە گرنگانەی وڵات ، تەنها بەڕێوبردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی ( پارتی و یەكێتی ) دایە ، چونكە هەر لە سەرتای دروستكردنی حكومەت ئەو دوو ححزبە برابەش بوونە، لە بەڕێوبردنی دەسەڵات.
ئەگەر كەسێك ئەو هەموو داهاتەی لەبەردەست بێت ، چۆن كەمترین مافی هاوڵاتی جی بەجێ ناكات ئەویش موچەی فەرمانبەرانی یەتی ، كە كەمكراوەتەوە بۆ نیوە.

 

هه‌واڵی گرنگ