كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح
پاش ئەوەی كۆنگرەی حەوتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆتایی بەكارەكانی هێنا بەرپرسێكی باڵای ئەوحیزبە ڕایدەگەیەنێت یەكگرتوو خاوەنی بۆچونی خۆیەتی هەرگیز پاشكۆیەتی بۆهیچ هێز ولایەنێك نەكردوە و ناشی كات.
ناسك تۆفیق كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێ كردن لەیەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : لەم خولەی دوای كۆنگرەدا لەسەر ئاستی ناوخۆ و بۆ ڕێكخستنەكانمان كار لەسەر چوار خاڵی سەركی دەكەین كە پێك دێت لە هەریەكە لە (هاوسەنگی ) واتا پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان پەروەردەو سیاسەت و بانگەواز دا مامەڵەیەكی ئەرێنی بكەین لە هەمان كاتدا (تەجمیع)واتا كۆكردنەوەی دەزگاكان بەمەبەستی (تەركیز) كردنە سەر ئەندامانمان و دروستكردنی (تەنسیق )ە لە نێوان دەزگاكاندا ،پێمان وایە ئەم چوار خاڵە بنەمای بنەڕەتی بن بۆ كاردن لەسەر ناوخۆی حیزب هەنگاو نان بۆ پێشەوە .
هەروەها ڕاشیگەیاند : ڕێكخستنەكانی یەكگرتوو یەكێكە لە هەر ڕێكخستنە چالاكەكان و مەحرومەكان بۆیە ئەگەر خزمەت بكرێن بەلایەنی مەعنەوی پێش مادە ئەوەش لەبەر ئەوەی لای یەكگرتوو مادە ئەوەندە بەهای نییە و لەو ئاستەدا نییە بۆیە ئەگەر بەو چوار خاڵە كار لەسەر ڕێكخستنەكان بكرێت پێمان وایە هەنگاوی زۆر گەروەر بۆ پێشەوە دەنرێت .
هەرچی پەیوەستە بە كارەكانی دەروەی حیزبە ناسك تۆفیق وتی:" كارەكانی دوای كۆنگرەی حیزب بەهەمان شێوەی ناو خۆیە بۆ دەرەوەش كار لەسەر هەمان بنەماو پرەنسیپ دەكرێت كە 22 ساڵە لەسەری ڕۆیشتوین هاوسەنگی ڕاگرتن كاری سەرەكیمانەو لەهەمان كاتدا یەكگرتوو یەكگرتووە وخاوەنی بۆچونی خۆیەتی هەرگیز پاشكۆیەتی بۆهیچ هێز ولایەنێك نەكردوەو ناشی كات .
وتیشی: لەم خولەی ئێستادا دەمانەوێ تەركیزمان بۆ ناوخۆ و دەروە بەشێوەیەكی هاوسەنگ ئەنجام بدەین ئێمە كاری جدی بۆ دەكەین و تەنها پشت و پەناش خودای گەورەیە .
سەلام بێستانسوری