پسپۆڕانی بواری سەلامەتی ئۆتۆمبێل هەشت هەڵە دەخەنەڕوو كە دەبێتە هۆی ئەوەی شۆفێران توشی كارەسات بكات و داوا لە شۆفێران دەكەن زۆر بە ووریاییەوە شۆفێری بكەن، چونكە دەكرێت بە هەڵەیەك ڕوداوێكی دڵ تەزێن ڕوبدات.
1 -لەپێچو لۆفەكاندا خێراییەكەت كەمبكەرەوە، بۆئەوەی فشار بۆ سەر كێشی ئۆتۆمبێلەكەت دروست نەبێتو زیانی پێنەگات.
2- لەسەفەرە دوورو درێژەكاندا دەست لەسەر گێڕەكە دامەنێ، بۆئەوەی فشارو كێش لەسەر تروسی گێڕەكە دروست نەبێت، لەبەر ئەوەی لەئایندەدا كاریگەریی خراپ لەسەری دروستدەكاتو گێرەكە خراپ دەبێت.
3- كاتێك پلەی گەرمای بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بەرزبووەوەو ئاوی ڕادێتەرەكە كەمبوو، لەكاتی ساردبوونەوەیو ئاسایی بوونەوەی پلەی گەرمای ئۆتۆمبێلەكە، ئاو بكەرە ڕادێتەرەكە، لەبەرئەوەی ئەگەر ئاوی سارد بكەیتە ڕادێتەر كە پلێتەكەی گەرم بێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا ڕادێتەرەكە خراپ دەكات.
4 -هەمیشە دڵنیا ببەرەوە تایەكان ڕادەی پێویست هەوایان تێدایە، لەبەرئەوەی كەمی هەوای تایەكان تەمەنی تایە كورد دەكات.
5 -ڕاستەوخۆو توند پێ دامەگرە لەسەر سكلێتەری بەنزین "سوتەمەنی"، بەتایبەتی ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت گێر ئۆتۆماتیك بێت، لەبەرئەوەی تەمەنی گێڕەكە كورت دەكات.
6 -لەكاتی ڕۆن گۆڕینی بزوێنەردا هەمیشە فلتەرەكە بكەرەوەو بیگۆڕە، بۆئەوەی ڕۆنە كۆنەكە بەتەواوی لەگەڵ خڵتەدا بێتە خوارەوە.
7- هەرگیز كێشی زیاد لەسەندوقی ئۆتۆمبێلەكەدا دامەنێ.
8- لەكاتی پارككردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی زیاتر لەدوو هەفتە، هاند پریك دامەدەرەوەو لەبری بەرد لەبەردەم تایەكان دابنێ بەتایبەتی لەكاتی هاوینو بەرزی پلەی گەرمادا، بۆئەوەی هاند برێكەكە خراپ نەبێت.
ئامادەكردنی: فوئاد هەورام