وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چۆنیەتی جیاكردنەوەی ئۆتۆمبێلی جام ڕەشی مۆڵەت پێدراو لەئۆتۆمبێلی جام ڕەشی مۆڵەت پێنەدراو ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: لەسەر ساڵانە (سەنەوی)ی ئۆتۆمبێل مۆڵەتپێدانی جام ڕەشكردن دەنوسرێت.
ڕائید كاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕایگەیاند: لەسەر ساڵانە (سەنەوی)ی ئۆتۆمبێل مۆڵەتپێدانی جام ڕەشكردن دەنوسرێت، هەروەها لەزگەیەكیش دەدرێت لەبەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە، جگە لەوەش لەئامێری PDI تۆماردەكرێت.
وتیشی: ئەگەر ئەو كەسەی مۆڵەتی هەیەو غرامەی جام ڕەشكردنی بۆ كرا، ئەوا دواتر لەهاتوچۆ غرامەكە بۆ دەسڕێتەوە، بەمەرجێك مۆڵەتەكەی بەسەر نەچوبێت.