تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلێك بەخێرایی زیاد لە پێویست بڕوات بە یەكێك لە مەترسییە گەورەكان دادەنرێت كە شۆفێر ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بۆیە دەبێت لەگەڵ جۆرە روداوێكی لەو جۆرەدا بە دانایی و ئاگایی ڕەفتار بكرێت.
هەندێ ڕێوشوێنی سەرەكی هەیە كە پێویستە بگیرێتەبەر لەكاتی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلدا؟
- لەسەر شۆفێر پێویستە بەتوندی سوكان بگرێت و بە هەردوو دەست سوكان بكرێت، چونكە لەحاڵەتی لەو شێوەیەدا سوكان بەلای ڕاست و بەلای چەپدا دەسورێت بەهێزێكی زۆر.
- هەوڵ مەدە كە بەخێرایی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت و بوەستیت چونكە كاردانەوە لە ئۆتۆمبێلەكەدا دروست دەكات و دەبێتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكە.
- هەوڵبدە وردە وردە خێراییەكەت كەم بكەیتەوە بەبەكارهێنانی ئیستۆپ و برێك.
- هەرگیز نزیك مەبەرەوە لە قەراغی شەقامەكە.
- لەسەر شەقامی سەرەكی لامەدەرە سەر خۆڵەكە چونكە دەبێتە هۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵ و وەرگەڕان.