ئەپڵ مۆبایلێكی نوێ دەخاتە بازارەوە، ئایا كۆرۆنا ڕێگە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەپڵ مۆبایلێكی نوێ دەخاتە بازارەوە، ئایا كۆرۆنا ڕێگە دەدات

 

شارەزایەكی بواری تەكنەلۆجیا رایگەیاندوە كۆمپانیای ئەپڵ جۆرە مۆبایلێكی نوێ دەخاتە بازارەوە و لەرووی ئابوریەوە نرخەكەی كەمەو خستنە بازارەكەش پێ دەچێت لە مانگی داهاتوودا بێت.

جۆن پراسەر شارەزای بواری تەكەنەلۆجیا ، راشیگەیاندوە" مۆبایلەكە بە مۆبالی (ئابوری) دەناسرێت ، مۆبایلەكە جێگەی رەزامەندی كریارەكانی دەبێت چونكە نرخەكەی كەم دەبێت و كۆمپانیای ئەپڵ وەڵامی داواكاری كریارەكانی خۆی داوەتەوە."
ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەشداوە" پرسیارێكی زۆریش دەكرێت لەوبارەوە ئایا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كرۆناوە لەتوانادا هەیە ئەو كارە بكرێت كەلە ئاهەنكێكی بەرفراواندا لەمانگی داهاتوودا نمایش دەكرێت."

جۆن پراسەرشارەزای بواری تەكەنەلۆجیا لە ماڵپەری ( فرونت بیج تیك) ئەوەشی راگەیاندوە" سەرچاوەیەك پێی راگەیاندوم نرخی مۆبایلەكە بەندەبە فراوانی قەبارەی میمۆریەكەیەوە و نرخەكەی لەنێوان 399دۆلار بۆ450 دۆلار دەبێت بەڵام تائێستا ئەو نرخە بەتەواوەتی پشت راست نەكراوەتەوە"

 

 

هه‌واڵی گرنگ