ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمپانیایەكی چینی ناچاردەكات بە دۆزینەوەی داهینانێكی نوێ لەئاسانسۆرەكاندا و ئەمەش وادەكات رێگری بكات لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی دیكە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە كۆمپانیایەكی چینی هەستاوە بە دروست كردنی لەوحەیەكی شوشەیی لەناو ئاسانسۆرەكاندا( مصعد) بۆهاتوچۆكەران كەبەبێ ئەوەی پەنجەی بخرێتە سەر تەنها بە ئاماژە كەسەكە دەگوازێتەوە بۆئەو شوێنەی كە خۆی مەبەستیەتی.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە" ئەو لەوحەیە لە رێگەی هەواوە كاردەكات و ئەمەش وا دەكات كە رێگری بكات لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا "
رۆژنامەكە ئاشكراشیكردوە " لەئێستادا ئەو لەوحەیە لە بەشێك لە باڵەخانەكاندا بەتایبەتی نەخۆشخانەو شوێنە گشتیەكاندا دانراوە"