ئایا پێویست دەكات ئۆتۆمبێل لەبەنزینخانە بكوژێنینەوە؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا پێویست دەكات ئۆتۆمبێل لەبەنزینخانە بكوژێنینەوە؟

كاتێك دەچینە بەنزینخانە بۆ تێكردنی بەنزین، لەخۆمان دەپرسین بەڕاست ، پێویست دەكات، ئۆتۆمبێلەكە بكوژێنینەوە یان نا؟.


هۆكاری سەرەكی گڕگرتن‌و كارەساتەكان لەبەنزینخانەكاندا دەگەڕێتەوە، بۆ لێچوونی سوتەمەنی یاخود هەڵمی سوتەمەنی كە كێشی لەهەوا قورسترە‌و دەنیشێتە سەر زەوی‌و مەترسی ئاگركەوتنەوە زیاد دەكات، لەو حاڵەتەشدا كەمترین چەخماخەی كارەبا یاخود دینامۆ یان هەر هۆكارێكی تر، بەهۆی كاركردنی ئۆتۆمبێلەكە لەكاتی تێكردنی بەنزیندا، دەبێتە هۆی گڕگرتنی هەڵمی بەنزینەكە‌و كارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت.


بۆیە كاتێك شۆفێر لەبەنزینخانە دەوەستێت بۆ پڕكردنی سوتەمەنی‌و ئۆتۆمبێلەكەی دەكوژێنێتەوە، ڕێگریی دەكات لەو جۆرە ڕووداوانە‌و پارێزگاری لەسەلامەتی خۆی و ئەوانی دیكەش دەكات.

هه‌واڵی گرنگ