سەرقاپی بزوێنەر كە ناوە زانستیەكەی كەڤەر یان كەوەر پارێزگاری لەچوونە ناوەوەی هەوای دەرەوە دەكات بۆ ناو بزوێنەر، لەكاتی تێكچونیدا هەوای دەرەوەو پیسی دەچێتەناو بزوێنەرەكەوە، بەو هۆیەشەوە فشار دەخاتە سەر ئاوی ناو بۆرییەكانی ڕادێتەرو دەبێتە هۆی بەهەڵم بوونی ئاوی ناو ڕادێتەر.
لەهەمان كاتدا بەخراپ بوونی كاسكێتی ژێر كەوەر، ئاوی ناو ڕادێتەر دەبێتە هەڵم، بۆ دڵنیابون لەسەلامەتی یاخود زانینی خراپ بوونی كاسكێتو كەوەری بزوێنەر، پێویستە ئەم خاڵانە بگیرێتەبەر:
1- ماوەی دوو خولەك كار بەبزوێنەرەكە بكرێت.
2- دوای ئەو دوو خولەكە سەری ڕادێتەرەكە بكرێتەوە
3- بەدەست فشار بخرێتە سەر ڕادێتەرەكە كە بەهیچ شێوەیەك هەوا نەچێتە ناو ڕادێتەرەكەوە، كەسێكی دیكە بەتوندی پێ بخاتە سەر پایدەری بەنزین كە پێوەری فشاری بزوێنەر بگاتە پلەی (5)و دوای دوو خولەك كارپێكردنی بزوێنەر ئاسایی بكرێتەوە.
4- بەشێوەیەكی كتوپڕ دەست لەسەر ڕادێتەرەكە لاببرێت.
5- ئەگەر لەدوای دەست لابردنەكە ئاو لەڕادێتەرەكە هاتە دەرەوە، نیشانەی ئەوەیە سەرقاپی بزوێنەرە (كەڤەر) تێك چوە یان توشی داخوران بوەو پێویستە بەزویی چارەسەری بۆ بكرێت، لەوكاتەدا ئاماژەیە بۆ خراپ بوونی كاسكێتی نێوان بەشی خوارەوەی بزوێنەرو كەوەر، بەردەوام ئیشپێكردنی بزوێنەر، دەبێتەهۆی ئەوەی دوای ماوەیەك ئاو و ڕۆنی بزوێنەر تێكەڵاو ببێت، بەوەش لەناو خەڵكدا بڵاوە كە دەڵێن كاسكێتی بزوێنەرەكە سوتاوە.