هۆكارەكانی یاریكردنی سلۆری (بەرز و نزمی) لەئۆتۆمبێلدا چیە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی یاریكردنی سلۆری (بەرز و نزمی) لەئۆتۆمبێلدا چیە؟


شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل باسی چەند هۆكاریك دەكەن كە وادەكات ئۆتۆمبێل سلۆری (بەرز و نزمی) بكات لەو هۆكارانەش :
1. هەوا دزین لە دەكشنی سارد
2. پیس بوون و تێكچوونی ئای سی (IAC وەلفی كۆنترۆڵی خێرایی سلۆری)
3. پیس بوونی بەخاخ و تێك چوونی حاسەی بەخاخ (TPS)
4. جام بوونی وەلفی EGR و وەلفی PCV بەكراوەیی
5. گیران و خراپ بوونی دیجیتاڵ
6. گیرانی فلتەر و مەسفی بەنزین
7. پیس بوون و خراپ بوونی حاسەی ئەیرفلۆ، جۆزەی سەباحی و حاسەی لێدان
8. تاك ئیشكردنی بزوێنەر
9. هەبوونی هەڵە لەكاتی ڕوودانی پریشكی پلاك ئەمەش بەهۆی سیگناڵی هەڵەی حاسەی كرانك شەفت
10. هەبوونی هەوا لەناو ئاوی ڕادێتەر كە گاریگەری لەسەر هەڵ خوێندنەوەی جۆزەی صەباحی هەبێت
11. پیس بوون و گیرانی بەردی صالنصا

 

هه‌واڵی گرنگ