شارەزایەكی بواری تەكنەلۆجیا لەپۆستێكدا ئاماژه به چه‌ند فرت و فێڵی هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت دەكات لەكوردستانداو ئاماژە بەوەدەكات به ئومێدی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بابه‌ته‌كه به جدی وه‌ربگرێت و خه‌می لێ بخوات.
ئەندام عومەر ماستەر له ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر و سەرۆكی رێكخراوی تێك ئای بۆ تەكنەلۆجیاو زانیاری لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەبابەتێكدا نوسیویەتی:"فێڵێكی تری كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت!" به ئومێدی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بابه‌ته‌كه به جدی وه‌ربگرێت و خه‌می لێ بخوات."
دەقی پۆستی ناوبراو :
فێڵێكی تری كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت!
هێڵه‌كه‌ت خێرایی زۆر باشه ، به‌ڵام بۆچی نا‌توانیت سه‌یری ڤیدیۆ بكه‌یت یان ڤیدیۆ گه‌یم (یاری) ئه‌نجام بده‌یت ؟
له‌گه‌ڵ درێژبونه‌وه‌ی ماوه‌ی كه‌ره‌نیتنه ، گله‌یی و سه‌رنجه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر كۆمپانیاكان ڕۆژله دوای ڕۆژ زیاد ده‌كات ، ئه‌ویش به هۆی خاوبوونی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت .
له بابه‌تی پێشووتردا به شێوه‌یه‌كی خێرا تیشكم خسته سه‌ر ئه‌و فێڵه‌ی كه كۆمپانیاكان له به‌شداربوانی ده‌كه‌ن ، له‌م بابه‌ته‌شدا ئاماژه به چه‌ند فرت و فێڵی هه‌ندێك له كۆمپانیاكان ده‌كه‌م ، به ئومێدی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بابه‌ته‌كه به جدی وه‌ربگرێت و خه‌می لێ بخوات ...
ئه‌مه‌وێت وه‌كو پێشووتر به زمانێكی ساده بۆتان باس بكه‌م نه‌وه‌ك زمانێكی زانستی و قورس ،له نێتۆرك یان ئینته‌رنێت میتۆدێكمان هه‌یه پێی ده‌وترێت نات پۆرت (NAT) كه ژماره‌یان 65,536 بەندەر (port) ه‌یه .
به‌پێی ستانداری جیهانی ، هه‌موو كۆمپانیایه‌ك كه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت(ISP) ده‌داته به‌شداربوان ، ته‌واوی ئه‌و بەندەر(port) انه بۆ به‌كارهێنه‌ر بكاته‌وه ، به‌ڵام به‌شێك له كۆمپانیان به ڕۆژی رووناك فێڵ له به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن به ٢ شێواز :
یه‌كه‌م : به‌شێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئینته‌رنێت بۆ گونده نوێیه‌كانی نێو شاره‌كان ، یان كۆمه‌ڵگای نێشته‌جێبوون ، یاخود شووقه‌كان دابین ده‌كه‌ن ، بۆ نمونه بەندەر(port) ی راوته‌ر قوفل ده‌ده‌ن ،ئه‌وا جیا له‌وه‌ی پاره‌ی ئینته‌رنێـت ده‌ده‌یت ، ده‌بێت پاره‌ی ئه‌وه‌شیان پێبده‌یت كه بەندەر(port) ی راوته‌ر (ئامێری وه‌رگرتن و په‌خش كردنی ئینته‌رنێت)بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بۆت بكه‌نه‌وه ، له كاتێكدا شتی وا له هیچ شوێنێك نیه جگه له فێل كردن نه‌بێت .
دووه‌م : گریمان كۆمپانیایه‌ك ده‌ڵیت خێرایی هێله‌كه‌ی من ٥٠ مێگابته له چركه‌یه‌كدا ،كاتێك تاقی ده‌كه‌یته‌وه ، ده‌بینت قسه‌كه‌یان ڕاسته و ٥٠ مێگا بته ، به‌ڵام بۆچی هیچ ڤیدیۆیه‌ك ناكاته‌وه ؟یاخود بۆچی نا‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت ڤیدیۆ گه‌یم (یاری) بكه‌یت ؟
له ڕاستیدا وا پێویسته كۆمپانیای دابینكه‌ری ئینته‌رنێت (ISP) ته‌واوی ئه‌و بەندەر(port)انه به به‌رده‌وامی بكاته‌وه ، به‌لام بۆ نمونه كۆمپانیا هه‌یه له‌وه‌یه ٢ هه‌زار پۆرت بكاته‌وه ، یان ٣ هه‌زار، كاتێك تۆ یاری ئه‌كه‌یت به شێوه‌ی ئۆنلاین ، ده‌بینت پاش ماوه‌یه‌ك ڕاسته‌وخۆ یاریه‌كه ده‌وه‌ستێت ، یاخود له نێو یاریه‌كه ده‌چیته ده‌ره‌وه ، تا ئێستا بیرت له‌وه كردۆته‌وه بۆ؟
له كاتێكدا گه‌ر سه‌یری خێرایی (Speed) ی ئینته‌رنێته‌كه‌ت بكه‌یت ، ده‌بینیت ٥٠ مێگابیته...
بۆیه هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكان خێرایی ئینته‌رنێت زیاد بكه‌ن ، ئه‌وا ئه‌گه‌ر ته‌واوی نات پۆرته‌كان نه‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وا هیچ سوودی لێوه‌رناگریت ...
به كوردیه‌كه‌ی ، ئاو بێنه و ده‌ستت بشۆ...
ئه‌ندام عومه‌ر
ماسته‌ر له ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر