زانیاری نوێ لەسەر تۆماری یەكەمجاری ئۆتۆمبێل ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری نوێ لەسەر تۆماری یەكەمجاری ئۆتۆمبێل ڕاگەیەندرا


لێپرسراوی هۆبەی ووردبینی لەتۆماری سلێمانی زانیاریی لەبارەی مامەڵەكانی تۆماری یەكەمجار، ساڵانە یان مۆڵەت كە ماوەی یاساییان لە كاتی كەرەنتینەدا بەسەرچووە دەخاتەڕوو ڕایدەگەیەنێـت: ناوخۆ سزای دواكەوتن نایانگرێتەوە.

 

باقی سابر لێپرسراوی هۆبەی ووردبینی لەتۆماری یەكەمجار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی تۆماری یەكەمجارن ‌و كەوتوونەتە سزای دواكەوتن یاخود ئەو كەسانەی ساڵانە یان مۆڵەتەكانیان لە ماوەی كەرەنتینەدا بەسەرچووە، لەماوەی یەكەم هەفتەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەپێی بەیانی ژمارە (13)ی وەزارەتی ناوخۆ سزای دواكەوتن نایانگرێتەوە.

 

هەروەها جەختی لەوەشكردەو: لەئێستادا چاوەڕوانی ڕێنمایی نوێی وەزارەتی ناوخۆن بەمەبەستی دیاریكردنی وادەیەك بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێل‌و كەسانەی كە سزای دواكەوتنی تۆماری یەكەمجار یان بەسەرچوونی ساڵانە‌و مۆڵەتی شۆفێریان لەسەرە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ