وەک هەوڵێک بۆ ئاسانکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن لە ماوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فەیسبووک بەرنامەیەکی نوێی لەژێر ناوی "ماسنجەر رومز" راگهیاند.
مارک زوکەربێرک، خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک له پهرەی فەرمی خۆی، رایگەیاند: "تەواوی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانی پێشتر لەپێناو کاردا دیزاین کرابوون، نەک بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام لەم خزمەتگوزارییە نوێیەدا گرنگییان بە پەیوەندی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان داوە".
خزمەتگوزاریی "ماسنجەر رومز" تەنیا لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەردەستە و بە زووی تەواوی جیهان دەگرێتەوە.
ئەو تایبەتمەندییەی کە "ماسنجەر رومز" جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لە یەک کاتدا 50 کەس بەبێ جیاوازی کات دەتوانن پەیوەندی ڤیدیۆیی بکەن، وە هەر کاتێک ئەم بەرنامەیە لەسەر فەیسبووک جێبەجێکرا، دوابەدوای ئەوە هەمان خزمەتگوزاری بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاددەکرێت.