لەئێستادا یەكێك لەكێشەو گرفتە دیارەكانی ئۆتۆمبێل كە شۆفێران پێوەی دەناڵێنن، كێشەی فیوڵ پەمپە، كە لەكاردەكەوێت بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزین یاخود كوالێتی خودی فیول پەمپەكە.
لێرەشدا گرنگترین نیشانەكانی گرفتو كێشەكانی فیول پەمپ بۆ شۆفێرانی بەڕێز دەخەینەڕوو، تاوەكو بەرچاوڕوونیان هەبێت: -
1 - لەكاركەوتنی بزوێنەر بەشێوەیەكی كتوپڕ.
2 - تێبینیكردنی لەرینەوە (Vibration)ی بزوێنەرو سستی لەكاركردن.
3 - تواناو یٔەدای بزوێنەر لاوازو كەمدەكات.
4 - شۆفێر تێبینی دواكەوتنی گۆڕینی گێری یٔۆتۆماتێك لەیٔۆتۆمبێلدا دەكات.
5 - بەیٔەستەم بزوێنەر كاری پێدەكرێت.
6 - دروستبوونی تەقە تەق لەبزوێنەردا
7 - لەكاتی ڕۆیشتنو زیادكردنی خێراییدا تێبینی پچڕ پچڕ و بڕین لەكاری بزوێنەردا دەكرێت.
8 - لەكاتی یٔەنجامدانی پشكنینی كۆمپیوتەر بۆ یٔۆتۆمبێلەكە یٔەوە دەردەخات، كە یٔۆتۆمبێلەكە گرفتی هەیە لەتێكەڵاوكردنی سوتەمەنیو هەوادا.
هاوكات بابەتێكی دیكە هەیە كە پێویستە شۆفێران فەرامۆشی نەكەن، یٔەویش جۆرو كوالێتی فیول پەمپە، پێویستە شۆفێران هەرگیز فیول پەمپی كوالێتی خراپ بۆ یٔۆتۆمبێلەكانیان دانەنێن، لەبەریٔەوەی فیول پەمپی خراپو دەستكاریكردنی فیوزەكەی، یەكێكە لەهۆكارەكانی گڕگرتنی یٔۆتۆمبێل.
پێشتر دانا كەریم مامۆستای زانكۆو خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لەبواری میكانیكی یٔۆتۆمبێل تایبەت بەترافیك یٔێف یٔێمی ڕاگەیاندبوو، یٔاگركەوتنەوە لەیٔۆتۆمبێل پێویستی بەسێ هۆكار هەیە، یٔۆكسجین واتە هەواو سوتەمەنی و یٔاگر، یٔاسایی هەواو سوتەمەنیەكە هەیە تەنها پێویستی پریشكەی یٔاگر هەیە، تاوەكو یٔۆتۆمبێل گڕبگرێت.
مامۆستا دانا كەریم یٔەوەشی ڕوونكردەوە، پێناچێت هۆكاری سوتانی یٔەو دوو یٔۆتۆمبێلە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ بەنزین بگەڕێتەوە، پێدەچێت هۆكارەكە بۆ شۆرتی كارەبا یان خراپی جۆری فیول پەمپ بگەڕێتەوە.
یٔامادەكردنی: فویٔاد هەورامی