كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی بەفەرمی بریاریدا بە دواخستنی وادەی راگەیاندنی ئامێری (PlayStation 5) كە بریاربوو ئەم مانگە رابگەیەنرێت.
كۆمپانیای سۆنی بۆ بەرهەمهێنانی تەكنەلۆجیا ، رایگەیاند : " بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، راگەیاندنی ئامێری PlayStation 5 دوادەخرێت".
بریاربوو لە (4)ـی ئەم مانگە ئامێری (PlayStation 5) رابگەیەنرێت و بكەوێتە بەردەستی بەكارهێنەران ،بەڵام بەهۆی قەیرانی كۆرۆنا وادەكەی دوادەخرێت.