زانیارییەكانی ناو موبایل و كۆمپیوتەر دەدزرێت، هۆشداری دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیارییەكانی ناو موبایل و كۆمپیوتەر دەدزرێت، هۆشداری دەدرێت



لێكۆلەرانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی ئەمەریكایی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند بەلایەنی كەم دەیان ئاپی مۆبایل بە ناوی چاودێری كردنی پەیوەندییەكان، هاوشێوەی ئەو سوفتوێرەیە بۆ چاودێری كردنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست كراوە، دانراون و ئەم ئاپانە بە مەبەستی دزینی زانیاری بەكارهێنەرانیان دانراون.

لێكۆلەران لە بنكەیەكی لێكۆڵینەوەی دیجیتاڵی كالیفۆرنیا دەڵێن ئەو بەرنامانە كاتێك لە ئامێرەكەدا دادەگیرێن، دەستدەكەن بە كۆكردنەوەی زانیارییەكانی ناو ئامێرەكەو دانانی زیانامێرەكان (ماڵوێر) لە ناو ئامێرەكەدا و بەو ڕێگەیەش زانیارییە تایبەتەكانی بەكارهێنەر وەكو زانیاری بانكی دەدزێت.

دەزگای ئەنۆملی بۆ لێكۆڵێنەوە وتووشیەتی بەرنامە ساختەكانی بەناوی COVID-19 بە ڕێگای كەناڵێكی فەرمی وەكو Google Play Store بڵاو نابێتەوە بەڵكو بە ڕێگای بەرنامەكانی تر یاخود ئەو ماڵپەڕانەی كە هاندەرن بۆ داگرتنی بەرنامە بڵاودەبنەوە.

كۆمپانیاكە رایگەیاند " ئەو لایەنانەی ئەم جۆرە كارانە دەكەن بەردەوام دەبن لە كۆپی كردنی بەرنامە ڕاستەقینەكان و سود لە نێوەكەی وەردەگرن كە ئێستا زۆر بڵاو بۆتەوە. كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی COVID-19 وای كردووە نێوەكە لەلایەن خەڵكی زۆرە بناسرێتەوە و بەهۆی ترسیشیان لە پەتاكە دەیانەوێت زانیاری زیاتریان دەستبكەوێت. بۆیە دەكەونە داوی ئەو جۆرە بەرمانە ساختانەوە."

ئەو بەرنامانەی كە چاودێری پەیوەندییەكان دەكەن لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا دروست كراون، بە ڕێگای تەكنالۆژیای تەلەفۆنە زیرەكەكان چاودێری ئەوە دەكرێت كەی بەكارهێنەرەكە لەگەڵ كەسێكدا لە پەیوەندی دابووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنای توش بووە. چەندین جۆری تەكنەلۆژیاش بۆ ئەم بەرنامانە بەكاردێت لە ناویاندا چەند جۆرە سیستمێك كە لەلایەن چالاكوانانی تایبەتمەندییەكانەوە ڕەخنەیەكی زۆری لێگیراوە.

نێوەندی لێكۆڵینەوەی ئەنۆملی بنكە لە كالیفۆرنیا دەشڵێت لە ئێستادا زیانامێرەكانی ئەو بەرنامە ساختانە لە ئەرمینا، برازیل، هندستان، كۆلۆمبیا، ئیندۆنسیا، ئێران، ئیتالیا، كیرغیزستان، ڕوسیا و سینگاپور بڵاو بوونەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ