بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندی ئەو کەسانەی لە ماسنجەر نامەیان بۆ دێت، كۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت.
لەمبارەیەوە کۆمپانیای فەیسبوک ئاشكرای كردووە: بۆ پاراستنی تایبەتمەندی ئەو کەسەی لە ماسنجەر نامەی بۆ دێت، خزمەتگوزاریەکیان راگەیاندووە، کە جگە لە کەسەکە خۆی کەسیتر نەتوانێت نامەکە بکاتەوە.
بە پێی خزمەتگوزارییەکە، بۆ کردنەوەی نامەی فەیسبوک پێویست بە ( (Face IDیان(Touch ID)دەکات تەنانەت گەر قفڵی مۆبایلەکەش کرابێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كەلە ئێستادا خزمەتگوزاریەکە بۆ بەشێکی کەمی بەکارهێنەرانی ios بەردەستە، بڕیارە لە ئایندەدا فراوان بکرێت.