ئایسكرێم چی لە مرۆڤ دەكات ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایسكرێم چی لە مرۆڤ دەكات ؟؟

 

 

ڕۆژی(19)ی تەمووزی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانی ئایسكرێم دەناسرێنێت، بەو پێیەی یەكێكە لەو ساردەمەنییانەی لە جیهاندا خواستێكی زۆری لەسەرە بە تایبەت لە هاویندا.

بۆ یەكەمین جار ئەو ساردەمەنییە بە شێوەی ئەوەی ئێستا هەیە لە ساڵی (1786) لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا سەریهەڵداوە، هەرچەندە پێكهاتەكانی پێشتر بەجیا بەكارهێنراوەو مێژوویەكی كۆنتری هەیە.

هەندێكیش پێیانوایە شیرینی چینی كە بریتی بووە لە پارچەی میوەی تێكەڵاو بە بەفر بە یەكەمین نموونەی ئایس كرێم دادەنرێت لە جیهاندا، لەلایەكی تریشەوە گریك و ڕۆمانییەكانیش جۆرێك ئایسكرێمیان هەبووەو خودی نیرۆنی ئیمپراتۆری ڕۆمانیش یەكێك بووە لەوانەی زۆری حەزی لە ماستی ساردی تێكەڵ بە شەربەتی میوە بووە كە زۆر كەس پێیانوایە ئەوەش دەكرێت وەك سەرەتایەكی سەرهەڵدانی ئایسكرێم لێكبدرێتەوە، لەڕووسیاش لە نیوەی سەدەی (18) دا ئایسكرێم دروستكراوەو لە سیییەكانی سەدەی ڕابردووشدا پیشەسازی ساردەمەنی سەریهەڵداوە.

خواردنی ئایسكرێم لە بەیانیاندا مرۆڤ زیرەكتر دەكات !

بەگوێرەی توێژینەوەكانی (یشیكۆ كۆجا) كە زانایەكی ژاپۆنییەو مامۆستای زانكۆی (Kyorin) ی تۆكیۆیە دەركەوتووە، ئەو كەسانەی لە بەیانیانداو دوای لە خەوهەستانیان ئایسكرێم دەخۆن ڕەنگە زیرەكتربن لە كەسانی تر.

ئەو زانایە چەندین تاقیكردنەوەی لەسەر دوو گروپی جیاواز كردووە كە یەكێكیان ئەوانە بوون نانێكی بەیانی ئاساییان خواردووەو گرووپەكەی تریش ئەوانە بوون كە بەیانیان ئایسكرێمیان خواردووەو دوای ئەنجامدانی كۆمەڵێك مەشقی هزری و ئاوەزی بۆ ئەو كەسانە لەئەنجامدا بۆی دەركەوتووە ئەوانەی ئایسكرێمیان خواردووە باشتر بوون لە چارەسەركردنی زانیارییە تازەكان و ڕاشیگەیاندووە ئایسكرێم كاردانەوەی كەسەكان بەرامبەر ڕووداوەكان زیاتر دەكات و هەڵچوونی ئاوەزی كەمتر دەكاتەوە.

كۆجا دوای لێكۆڵینەوەی (چاڵاكییەكانی مێشك) ی ئەو كەسانەی كە لە بەیانیاندا ئایسكرێمیان خواردووە دەڵێت، لەو كەسانەدا بڕێكی بەرزی لەرینەوەكانی شەپۆڵی (ئالفا) دەبینرێت كە ئەم شەپۆڵە پەیوەندی بە كەمبوونەوەی هەڵچوونی عەقڵییەوە هەیە.

لە كۆتاییشدا دەڵێت، ئەوانەی لە بەیانیاندا ئایسكرێم دەخۆن كاتێك ڕووبەڕووی شۆكێك دەبنەوە بە هۆی ئەو پلە گەرما نزمەی بە هۆی ئایسكرێمەكەوە وەریان گرتووە لە دۆخی ئامادەباشیدا دەبن و بە ئاسانی ڕوبەرووی دەبنەوە.

پێویستە بوترێت: یوشیكۆ كۆجا پسپۆڕی دەرونناسی فیزیۆلۆژییەو پێشتر توێژینەوەی لەسەر ئەگەری پەیوەندی نێوان هەندێك خواردن و كەمكردنەوەی دڵە ڕاوكێ و سروشتی كاریگەری هەندێك خواردن لەسەر پیربوونی كەسەكان كردووە.

شیاوی باسە پێشتریش لە ساڵی (2012) دا زانایان توێژینەوەكیان كرد سەبارەت بەوەی خواردنی كێكی شیكۆلاتە لە بەیانیاندا یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.

ئەو توێژەرەوانە باسیان لەوە كردبوو كەخواردنی شیرینی لەگەڵ پرۆتینە ئاساییەكان و كاربۆهیدراتدا یارمەتیدەرە بۆ جڵەوكردنی ئارەووی زۆری كەسەكان بۆ خواردنی شیرینی لە كات و ژەمەكانی تری ڕۆژدا.

هەموان دەتوانن ئایسكرێم بخۆن ؟؟

لە بابەتێكی بڵاوكراوەی (كەشتی نووح) دا هاتووە، زانایان و پزیشكان پێیانوایە زیادەڕۆیی لە خواردنی ئایسكرێمدا ڕەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی هەناسەو نەخۆشی شەكرە.

(ئۆڵگا كاشوبینا) پسپۆڕی تەندروستی خۆراك لە زانكۆی مۆسكۆ پێی وایە كە پێویستە زۆربەی كەسەكان ئایسكرێم بخۆن جگە لە چەند حاڵەتێك.

 

هه‌واڵی گرنگ