چۆنیه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت :
1) نوێ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پشكنین (پشكنینی Opvi واتا هه‌ززه ) كه سالی جارێك ده‌كرێت و (پشكنینی هاتوچۆ واتا پشكنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل ) كه (1) ساڵ جارێك ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر چوبو ده‌توانن له پشكنینه‌كانی هه‌ولێر ( كه‌سنه‌زان ) یان( ڕێگای گوێڕ) بیكه‌ن یان له هه‌ر شوێنێكی تر .
2) نوسینی عه‌ریزه‌ی نوێ كردنه‌وه كه هه‌موو به‌لگه‌نامه‌كان سكان ده‌كرێت .
3) ئاماده بوونی خاوه‌نی ساڵیانه یان بریكاری خاوه‌ن سالیانه كه نوسخه‌ی (اصلی) واتا ڕه‌سه‌نی وه‌كاله (بریكارنامه‌كه) ی لابێت به بوونی به‌لگه‌نامه‌كانی وه‌كو (ناسنامه ـ ڕه‌گه‌زنامه ـ كارتی زانیاری ) ئه‌صلی واتا (ڕه‌سه‌ن ) هی خاوه‌نی ساڵیانه ، و هی بریكاریش (ناسنامه ـ ڕه‌گه‌زنامه ـ كارتی زانیاری ) ی ئه‌صلی واتا (ڕه‌سه‌ن) ئه‌گه‌ر هاتوو كارتی نیشتیمانیان هه‌بوو ئه‌وا (كارتی نیشتیمانی ـ كارتی زانیاری ) ی ئه‌صلی واتا (ڕه‌سه‌ن) تان لا بێت بۆ وه‌رگرتنی په‌نجه مۆر . 4
) ده‌بێت له ژوره‌كانی كۆمپیوته‌ر (ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن و سزادان) دڵنیا بیته‌وه كه هیچ كێشه‌و هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نییه ئینجا ده‌ست مامه‌له‌كه‌ت بكه‌یت. 5
) ده‌چیت بۆ ژووری سزادان ئه‌گه‌ر هاتو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سزای له‌سه‌ر بوو پێویسته بڕی سزایه‌كه‌ت بده‌یت هه‌روه‌كوو له بڕگه‌ی (4) ئاماژه‌ی پێكراوه . 6
) له ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر خاوه‌نی ساڵیانه یان بریكار ئاماده بێت بۆ په‌نجه مۆر و به بوونی به‌لگه‌نامه‌كانیان كه له بڕگه‌ی (3) ئاماژه‌ی پێكراوه .
7) ده‌چیت بۆ ژووری ڕسومات كه بڕی ڕسوماته‌كان ده‌ده‌یت كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
أـ بڕی (15000) پازده هه‌زار دینار بۆ سزای به‌سه‌ر چوونی ساڵیانه ئه‌گه‌ر سالیانه‌كه به‌سه‌ر چوبێت " به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر نه‌چوبێت ئه‌وا بڕی ئه‌و سزایه نادات ..
بـ ـ بڕی (50000) په‌نجا هه‌زار دینار بۆ گۆڕینی تابلۆ له چاپی كۆنه‌وه بۆ چاپی نوێ.ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چاپی كۆن بوو .
جـ ـ بڕی (10000) ده‌هه‌زار بۆ رسوماتی ڕێگاوبان بۆ هه‌ر ساڵێك.
د ـ بڕی (10000) ده‌هه‌زار دینار بۆ ڕسوماتی ژینگه بۆ هه‌ر ساڵێك.
رـ بڕی (42000) چل و دوو هه‌زار دینار بۆ ڕسوماتی نوێ كردنه‌وه . 8
) له ژوری وه‌رگرتنی مامه‌له مامه‌له‌كه‌ت ته‌سلیم ده‌كه‌یت بۆ دڵنیا بوون و وردبینی كردن له كه‌م و كوڕی مامه‌له‌كه‌ت ، ئه‌گه‌ر مامه‌له‌كه‌ت هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو ئه‌وا له ژووری (21)ژووری وه‌رگرتنه‌وه‌ی سالیانه‌كه‌ت چاوه‌ڕوان ده‌كه‌یت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه‌كه‌ت كه ماوه‌یه‌كی كه‌می پێده‌چێت . ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نوێ بوو " ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كۆن هوو پێش ئه‌وه‌ی سالیانه‌كه‌ت وه‌ر بگریته‌وه ده‌چیت له كارگه‌ی تابلۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تابلۆیه‌كه‌ت نوێ ده‌كه‌یته‌وه به ئاماده‌بوونی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.