دەمامك كاریگەری چۆن بووە لەدژی كۆڕۆنا ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەمامك كاریگەری چۆن بووە لەدژی كۆڕۆنا ؟؟

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێت، سەپاندنی بەكارهێنانی دەمامك بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەو ناوچانەی ڤایرۆسەكە بەتووندی تێیدا بڵاوبۆتەوە هۆكاری ڕێگەگرتن بووە لەتووشبوونی هەزارەها كەس بەڤایرۆسەكە.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری BNIS ئەكادیمیای نیشتمانی زانست لەئەمریكا بڵاوكراوەتەوەو دەڵێت : بەكارهێنانی دەمامك زۆر گرنگترە لە ڕێنماییەكانی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و مانەوە لە ماڵەوە.

كورتكراوەی توێژینەوەكە دەڵێت، هێڵی داتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە گۆڕانكاری گەورەی بەسەرداهاتووە كاتێك بەكارهێنانی دەماك سەپێندراوە، لەمانگی چواردا لەئیتاڵیاو لە (17/4) دا لە نیویۆرك لەئەمریكا، لەوكاتەی ئەو دوو جێگەیە مەترسیدارترین شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بوون.

توێژەران دەڵین، ئەو ڕێگای خۆپاراستنە هۆكاری كەمبوونەوەی لەبەرچاوی تووشبوونەكان بوە، لەئیتاڵیا ڕێگری لە تووشنەبوون بە (78) هەزار مەزەندە دەكرێت لە نێوان شەشی مانگی چوار تاكو نۆی مانگی 5 و بە (66) هەزار لەنیویۆرك لەنێوان (17/4) و (9/5) دا.

سەرباری ئەمە دەڵێن، سەپاندنی بەكارهێنانی دەمامك لە نیویۆرك بۆتە هۆكاری كەمبوونەوەی تووشبوون بەڕێژەی (3%) لەكاتێكدا تووشبوونەكان لەوڵاتدا لەبەرزبوونەوەدا بووە.

توێژەران ئاماژەیاندا بە ڕێوشوێنەكانی ‌دیكە وەك خۆلادان لەتێكەڵاوبوونی راستەوخۆ، دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، كەرەنتینەكردن، دەست شتنی بەردەوام و پاكوخاوێنی، ئەمانە هەمووی بەر لەبەكارهێنانی دەمامك هەبووە لەئیتاڵیاو لەنیویۆرك، بەڵام وەك دەمامك كاریگەری نەبوە. 

ووتیشیان ئەو هەنگاوانەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە كەم دەكاتەوە، نەگەیشتنی كەسەكانە بەیەكتری، لەكاتیكدا داپۆشینی دەم و لووت ڕێگرە لە بڵاوبوونەوەی لەهەوادا.

لەكۆتاییدا دەڵێن، كاری سەرەكی دەمامك و داپۆشینی دەم و لووت ڕێگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەگەڵ پژمەو كۆكەو هەناسەدان و هەڵمژینی ئەو هەوایەی ڤایرۆسەكەی تێدایەو هۆكاری كەمبوونەوەی لەبەرچاوی تووشبوونەكانە.

هه‌واڵی گرنگ