لەمەودوا هەواڵە نادروستەكان لەفەیس بوك , لەم رێگەیەوە بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەمەودوا هەواڵە نادروستەكان لەفەیس بوك , لەم رێگەیەوە بزانە

 

كۆمپانیای فەیس بوك رایدەگەینێت ، لەمەودوا هەڵمەتێك دەستپێدەكات بۆ دانانی نیشانەیەك لەسەر ئەو پۆستە هەواڵیانەی بڵاودەكرێنەوە و سیاسەتەكانی كۆمپانیا پێشێل دەكەن.

وتەبێژی كۆمپانیای فەیس بوك رایگەیاند ، ئەم هێمایە سەرجەم پۆستەكان بەگشتی و ریكلام و پۆستەكانی تایبەت بە دەنگدانیش دەگرێتەوە.

مارك زۆكەربێرگ ، سەرۆكی تەنفیزی كۆمپانیای فەیس بوك رایگەیاند : " كۆمپانیاكەیان هەموو ئەو پۆستانە دەسرێتەوە كە بانگەشە بۆ توندرەوی و بابەتی سێكسی و هەموو ئەو پۆستانە دەكەن كە دژی سەلامەتی جەستەیی و تەندروستی مرۆڤە".

ئەم هێمایە لەلایەن كۆمپانیای فەیس بوكەوە دادەنرێت بۆ ناسینەوەی پۆستە نا دروستە هەواڵیەكان بێت یان بانگەشەكردنبێت بۆ دوور لە سیاسەتەكانی كۆمپانیای فەیس بوك بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ