ئیسرائیل نێوان سنوری سوریاو عێراق بۆردومان دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیل نێوان سنوری سوریاو عێراق بۆردومان دەكات

 

 

لەناوچەیەكی سنووری نێوان سوریاو عێراق لەئەنجامی بۆردومانێكی ئاسمانیدا شەش كەس كوژراون.

ناوەندی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لەناوچەیەكی خۆرهەڵاتی سوریاو لەنزیك سنوورەكانی عێراق لە رێگەی ئاسمانی بۆردومانی پێگەیەكی سەربازی كردووەو لەئەنجامیشدا شەش كەس كوژراون.

بەپێی زانیارییەكان بۆردومانەكە بۆ سەر پێگەیەك بووە لەگوندی عەباس لە نزیك ناوچەی ئەلبوكەمالی خۆرهەڵاتی دێرزوور.

سەرچاوەكان گومان دەبەن بۆردومانەكە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیلەوە بووبێت، چونكە چەند رۆژ لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی كردبوو. 

هه‌واڵی گرنگ