هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران دەروازەیەكی سنوری نێوان عێراق و سوریا كۆنترۆڵ دەكەن و داواش لە دانیشتوانی دەروبەری دەروازەكە دەكەن كە پەیوەندی بكەن بە هێزەكانیانەوە.
رۆژنامەی (العربی الجدید) بڵاویكردوەتەوە" هێزێكی سوپای پاسداران دەروازەی سنوری ئەلبو كەمالی نێوان سوریاو عێراقی كۆنترڵ كردوە و سەربازگەیەكیش كردوەتەوە"
رۆژنامەكە لە سەرچاوەكانی ناو سوریاوە ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو هێزە داوای لە دانیشتوانی سنوری دەروازەكە كردوە كە ئاوارەی شارەكانی دیكەی سوریان بگەرێنەوە بۆناوچەكەیان و پەیوەندی بكەن بە هێزەكانیانەوە."
لەلایەكی دیكەوە ماڵپەری( دیرزور24 ) ئاماژەی بەوەداوە" میلیشیاكانی سەربە ئێران رۆژی پێنج شەممەی رابردوو فرقەی 11ی هێزەكانی ئەسەدیان ناچاركردوە كە بەربەستە كۆنكرێتیەكانی بەردەم دەروازەكە هەڵگرن"