لەماوەی (24) كاتژمێر ، مێشوولە چی لە ماڵەكەت دەكات؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەماوەی (24) كاتژمێر ، مێشوولە چی لە ماڵەكەت دەكات؟

 

لەمانگی هاوین و هاتنی پلەی گەرما ، مێشوولەی میوە لە ماڵەكان بڵاودەبێتەوە و لەو میوانە نزیكدەبێتەوە كە خۆی پێی خۆشە، ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاری مرۆڤ و ناچاربوونی بە كوشتنیان.

بەپێی ئەو هەواڵەی تۆڕی هەواڵی سكای نیوز بڵاوی كردۆتەوە ، ئەم مێشوولانە لەدووری زیاتر لە كیلۆمەترێك دەتوانێت بۆنی خواردنێك بكات كە حەزی لێیەتی تەنها لەرێگای ئەو (هەستی بۆنكردن)ـەی لەسەریدایە.

لەلایەن خۆشییەوە ماڵپەری (بزنس ئینسایدەر)ـی ئەمریكی رایگەیاند ، مێشوولەیەك لەتوانایدا هەیە لەماوەی (24) كاتژمێر لەماڵێكدا (100) هێلكە بكات و زۆربەیان هەڵبهێنێت.

ئەو پسپۆرانەی لە ماڵپەرەكە كاردەكەن رێنمایی كەسەكان دەكەن بتوانن ئامێری كوشتنی مێشولە لەماڵەكانیان دابنێن هەرچەندە ناتوانێت هەموویان لەناو ببات.

هه‌واڵی گرنگ