نیویۆرک تایمزله بابهتێكی ناو رۆژنامهكهدا و له زاری پسۆر و پزیشكانهوه ئاشكرایدهكات: بۆچی کۆرۆنا وا بەخێرایی لە چینەوە گەیشتە وڵاتانی جیهان و بە خێرایی بڵاوبوویەوە.
لە دوو مانگی یەکەمی پەتاکەدا، فرۆکەخانەکانی جیهان تەنها پلەی گەرمی لەشی سەردانکەرانیان پێوانه دهكرد، ئەوەی پلەی گەرمی لەشی بەرز نەبووایە دەیانگوت کۆرۆنا ناگوێزێتەوە، له كاتێكدا بەشێکی بەرچاو لە هەڵگرانی ڤایرۆسەکە نیشانەیان نییە، لانیکەم لە سەرەتای تووشبوونیانەوە و دەکرێ ڤایرۆسەکەش بۆ خەڵکی بگوێزنەوە.
لە سەرەتاوە وادەزانرا ئەوانەی ڤایرۆسەکەیان هەڵگرتووە و نیشانەیان نییە، نەخۆشییەکە ناگوێزنەوە، بەڵام ئەم لێکدانەوەیە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵەبوو.
هەروەها لە دوو مانگی سەرەتای گەیشتنی ڤایرۆسەکەدا هیچ ڕینماییەک بۆ هەڵگران نەبوو، بە هیچ چین و توێژێکیش نەدهوترا ماسک بپۆشن، وڵاتانیش هیچ رێوشوێنێکی پێویستیان وەرنەدهگرت، ئەکادیمییەکانیش دوو مانگی یەکەم تەنیا خەریکی مشتومر بوون کە ئاخۆ ئەوانەی نیشانەیان نییە نەخۆشییەکە دەگوێزنەوە یان نا.
لە وڵاتی ئەڵمانیا، ڤایرۆسهكه لە رێگەی کەسێکەوە گەیشت کە لە چینەوە گەرابوویەوە و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبوو، بەڵام هەڵگری ڤایرۆسەکە بوو.
توێژەران دەڵێن: ئەگەر هەر لە سەرەتاوە حاڵەتە هەڵگرەکان دەستنیشان بکرانایە و هەندێک رێوشوێنی خۆپارێزیرابگهیهنرایه، دەکرا ژیانی دەیان هەزار کەس رزگاربکرێن.