پەیامێک... بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیامێک... بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان

پەیامێک

بۆ کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی

پەرلەمانی کوردستان

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

- پەرلەمان هێمای دیموکراسیەت ومانای بەشداریی گەلە لە بڕیاردا.

- پەرلەمان پێش ئەوەی دەسکەڵای حیزبەکان بێت ، پێویستە نوێنەری خەڵک بێت ،خەڵکیش بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە ، با حیزبەکانیان جیاوازیش بن.

- پەرلەمانتار پێویستە داکۆکی لەمافەکانی خەڵک بکات ،نەک ببێتە پارێزەری حکومەت .

- پەرلەمانی کوردستان لەماوەی ٢٨ ساڵی تەمەنیدا ، نەیتوانیوە ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی وەک دەزگای باڵای یاسادانان و چاودێری ،بگێڕێت ، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر متمانەی هاووڵاتیانی لەدەس داوە.. - لەیەکەم هەڵبژاردندا لە ١٩ / ٥ / ١٩٩٢ جەماوەری خەڵک زۆر بە پەرۆش و گەرموگوڕی بەشدارییان کرد ،کەچی ئەو کێرڤە بەردەوام لە دابەزیندایە و لەدوایین هەڵبژاردندا ،ڕێژەی بەشداری لەنێوان ٣٠٪ بۆ ٤٠ ٪ بوو.

- پەرلەمان ٣ ئەرکی سەرەکی هەیە ، هیچیانی بەتەواوی ئەنجام نەداوە ، نە دانانی یاسا و هەموارکردنی یاساکان لە ئاستی پێویستدا بووە ، نەئەو یاسانەش کە پەسندی کردوە ،هەموویان وەکو خۆی جێبە جێ کراون، نەچاودێری و لێپرسینەوەی دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن ( حکومەت ) وەکو پێویست بووە ، دیارە پەسندکردنی یاسای بووجەی هەرێمیش ئەوە چەن ساڵە ،هەر بوونی نیە .

- پەرلەمان هەیەو ٢٠ ساڵە باسی چاکسازیی دەکرێ ،کەچی هیچ نەکراوە .

- پەرلەمان هەیەو ١٥ - ١٨ ساڵە باسی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێ و هەرنەکراوە.

- پەرلەمانی یەکگرتوو هەیەو هێشتا دوو ئیدارەیی بنەبڕ نەکراوە.

- پەرلەمان هەیە و ڕۆژنامەنوس دەکوژرێ و تێی هەڵدەدرێ و ماف و ئازادیەکان پێشێل دەکرێن.

- پەرلەمان هەیەو خۆپیشاندەران سەرکوت دەکرێن.

- پەرلەمان هەیەو ١٥ ساڵە نەیتوانیوە

بە پێی ماددەی ١٢٠ ی دەستوری ئێراق ، دەستورێک بۆ هەرێمی کوردستان ئامادە بکات،کە ئەوە بۆشاییەکی گەورەیە،چونکە بوونی دەستور پێگەی هەرێم بەهێز دەکات.

- پەرلەمان هەیەو حکومەت بەکەیفی خۆی یاری بە موچەو بژێوی هاووڵاتیان دەکات.

- پەرلەمان هەیەو ئاگای لە وردەکاری گرێ بەستەکان و داهاتی نەوت و داهاتەکانی دیکە نیە.

- پەرلەمان هەیەو حیزبەکان لەرێگەی حکومەتەوە دەیان هەزار موچە خۆری بندیواریان دامەزراندوەو سەدان و هەزاران خانەنشینی پلە جیاجیای نایاساییش لەناوەوەو دەرەوەی هەرێم موچەی قەڵەو وەردەگرن.

ئەمانەو زۆر خاڵ و پرسی تریش وایکردووە پەرلەمان تاڕادەیەکی زۆر متمانەی هاووڵاتیان لەدەس بدات و بگرە هەندێ بە زیادی بزانن.

بۆیە پێویستە پەرلەمان لەمڕۆ بەدواوە ئیعتیبار بۆ خۆی و پێگەدەستوری و نیشتمانی و نەتەوەییەکەی بگێڕێتەوە،

ئەگینا هیچ پاساوێک بۆ بوونی نامێنێت، ئەگەر هەڵبژاردنیش بکرێت ،بەم حاڵ و وەزعەوە ،هاووڵاتیان ئەمجارە زۆربەکەمی دەچنە سەر سەندوقی دەنگدان و پەرلەمان شەرعیەتی جەماوەریی لەدەس دەدات.

هل يثير منصب النائب الثاني لرئيس الاقليم للشؤون العسكرية الخلاف ...

هه‌واڵی گرنگ