سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

كوردیو
سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ری به‌رگری فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت.
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29-6-2020 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 30-06-2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ری به‌رگری فریاكه‌وتن بۆ مانگی 02-2020 دابەشدەکرێت.
 
 له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتا بۆ مانگی شوبات خه‌رج كرا.
 
رۆژی 21-6-2020 حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەركرد، بەپێی بڕیارەكە بەشێوەیەكی گشتیی زۆربەی فەرمانبەران 21% مووچەكانیان دەبڕدرێت. 

هه‌واڵی گرنگ