عێراق.. ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن

كوردیو
 
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 749 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 29-6-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هه‌زار و 172 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام  هەزار و 749 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 83 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها هه‌زار و 852 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  47 هەزار و 151 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 22 هەزار و 974 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 839 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 336 توشبووش ناجێگیره‌. 

هه‌واڵی گرنگ