پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

كوردیو

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنجشه‌ممه مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت.‌

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 29-6-2020 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی چوارشەممە 01-07-2020 بەهۆی رێكخستنی میزانیه‌ی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان مووچە خەرج ناكرێت. بەڵام رۆژی پێنجشەممە 02-07-2020 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و لیوای نەوت خەرج دەكرێت.

وابڕیاریشه‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 30-06-2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ری به‌رگری فریاكه‌وتن بۆ مانگی 02-2020 دابەشدەکرێت.

 رۆژی 21-6-2020 حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەركرد، بەپێی بڕیارەكە بەشێوەیەكی گشتیی زۆربەی فەرمانبەران 21% مووچەكانیان دەبڕدرێت. 

 

 

هه‌واڵی گرنگ