٨٠٪ی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌ی هه‌رێم تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

٨٠٪ی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌ی هه‌رێم تووشی کۆرۆنا بوون


لێپرسراوی ئامارو وەرگرتنی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بەداخەوە ٨٠٪ی دانیشتووانی پێنجوێن تووشی کۆرۆنا بوون و ناڕۆنە نەخۆشخانەكان.

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 29 ی حوزه‌یرانی 2020 عەلی حەمە سەعید لێپرسراوی ئامارو وەرگرتنی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن ڕایگه‌یاند، لە ئێستادا لە ٨٠٪ی دانیشتووانی قەزای پێنجوێن هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ١٢ كەس گیانیان لەدەستداوە بەدەیانی دیكەش باری تەندروستیان ناجێگیرە و زیاتر لە ٥٠ پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام توشبووەكان سەردانی نەخۆشخانەكان ناكەن و داوا دەكەن ئێمە بچینە ماڵەكانیان.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ هێرش عەلی، بەرپرسی تیمی كۆرۆنای مەرزی باشماخ و لێپرسراوی بەشی پشكنینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەقەزای پێنجوێن بەردەوامی هەیە و دەتوانین بڵێین كە لە ئێستادا لە ٨٠٪ی دانیشتووانی پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە هەندێك لەمانە نیشانەكانیان بە قورسی تیادا دەركەوتووە و هەندێكیشان تەنها هەڵگری ڤایرۆسەكەن، هاوكات ئەو كەسانەی كە تائێستا بەفەرمی لەلایەن وەزارەتەوە ڕاگەیەندراوە شەش كەسن بەڵام ئێمە زانیاریمان هەیە كە ژمارەكە دوو هێندە زیاترە و ١٢ كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسه‌كه‌ی تیمی كۆرۆنای مەرزی باشماخ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، "تا ئێستا زیاد لە ٥٠ پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە پێنجوێن، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوین كە بۆخۆم یەكێك بووم لە توشبووەكان و ماوەی ١٥ ڕۆژ لە نەخۆشخانە مامەوە و دوای چاك بوونەوەشم پلازمای خوێنم بەخشیوە بە توشبووان، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی لە ئێستادا زیاد لە سێ‌ هەزار كەس لە سنوری قەزای پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە".

هێرش عەلی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، لە قەزای پێنجوێن رووبەڕووی گرفتێك بوینەتەوە كە ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسكەن و نیشانەكانیان بەتوندی تێدایە نایەنە نەخۆشخانەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ئێوەش بەهۆی بێمتمانەییان بە كەرتی تەندروستی و هاوكات لەلایەكی دیكەشەوە لەوە دەترسن كە ئەگەر بێنە نەخۆشخانە دەبێت بۆماوەی 14 رۆژ كەرەنتینە بكرێن، ئەمە وایكردووە كە زۆرجار لە ناچاریدا ئەو كەسانەی توشبوون داوامان لێدەكەن ئێمە بچینە ماڵەكانیان و چارەسەریان بۆ بكەین، بۆخۆم چومەتە ماڵی وا، كە حەوت كەس لە ئەندامانی خێزانەكەیان تووشی كۆرۆنا بوون ئەوەندە بە قورسی گرتویانە نەیانتوانیوە لەبەرم هەستن، بۆیە ئەمە تێگەشتنێكی هەڵەیە و ئەگەر ئەم بیركردنەوەیە بەردەوام بێت تووشی كارەساتی گەورەتر دەبین

هه‌واڵی گرنگ