چۆمان..11 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆمان..11 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چۆمان رایدەگەیێنێت، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر 11 تووشبووی کۆرۆنا کە لە سەنتەری هەڵگورد بەتەواوی چاکبوونەوە.

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 29 ی حوزه‌یرانی 2020 د. ئەحمەد حەسەن مەلا، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چۆمان لە راگەیێندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی (كوردیو) كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، ئەو تووشبووانە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و بڕیاریانداوە بیان نێرنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا،تاوەکو ئێستا 77 تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری قەزای چۆمان چاکبوونەتەوە، ئێستا تەنها 29 تووشبووی کۆرۆنا لە سنوورەکەیاندا ماون و لە سەنتەری هەڵگورد لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

تا ئێستا تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 672 کەس کە زۆرترینیان لە سلێمانین و ژمارەیان چوار هەزار و 97 کەسە. هەزار و 675 کەسیش لە تەواوی هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە و 186 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هه‌واڵی گرنگ