هەولێر...112 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر...112 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی 112 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بونەوە.


دەقی راگەیەنراوەكە:


ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین كە (۱۱۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكییان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (۸۲۸) كەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۳٠ی حوزیرانی ۲٠۲٠

هه‌واڵی گرنگ