عێراق..نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

كوردیو
 
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 958 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 30-6-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 هه‌زار و 425 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام  هەزار و 958 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 104 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها هه‌زار و 786 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  49 هەزار و 109 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 24 هەزار و 760  کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 943 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 293 توشبووش ناجێگیره‌. 

هه‌واڵی گرنگ