هه‌واڵێكی خۆش له‌ ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ توشبووانی كۆرۆنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌واڵێكی خۆش له‌ ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ توشبووانی كۆرۆنا

 كوردیو

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایدەگەیەنێت لەنەخۆشخانەكەیاندا ڕۆژانە نزیكەی ۱۰۰ نەخۆش لە ٤ قاوشدا چارەسەری بۆ ئەكرێ و رۆژانەش 20 نەخۆش بەرەو باشی ئەچن.

دكتۆر داهات حەوێز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لەپەیجی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناوی وەزعی سەنتەری كۆڕۆنا لە نەخۆشخانەی جمهوری نوسیویەتی :

-ڕۆژانە نزیكەی ۱۰۰ نەخۆش لە ٤ قاوشدا چارەسەری بۆ ئەكرێ (ئەمڕۆ ۱۱٥ نەخۆشی لێبوە)

-ڕۆژانە نزیكەی ۲۰ نەخۆش بەرەو باشی ئەچن و ئەیانێرینەوە بۆ تەواو كردنی چارەسەرەكەیان لە ماڵەوە یان لە ئوتێلە تەرخانكراوەكان.

-ڕۆژانە نزیكەی ۱۰ نەخۆش پلازمایان بۆ ئەنوسین، بەشی زۆر لەو نەخۆشانە پلازمایان دەست ئەكەوێ، بەشێكیشیان ئێمە هاوكاریان ئەكەین

-ڕۆژانە نزیكەی ٥ نەخۆش باری تەندروستیان تێك ئەچێ و پێویستیان بو ئامێری هەناسەدانی دەستكرد ئەبێ و بەپێی هەبوونی جێگا ئەیانێرین بۆ ن.شەهید ئاسۆ

-ڕۆژانە چەند حاڵەتێكی كەمی مردن لە جمهوری تۆمار ئەكرێ.

-ئەوەی جێگای دڵخۆشیە زۆرێك لەو نەخۆشانەی پلازما وەرئەگرن سوودی زۆری لێ دەبینن و دوای دوسێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەریان ئەكەین، ئێستا خەڵكێكی زۆر ڕوودەكەنە بانكی خوێن بۆ پێدانی پلازما و ڕۆژانە زۆرێك لەو نەخۆشانەی كە ۱٤ ڕۆژ بەسەر چاكبونەوەیان تێپەڕیوە خۆیان ئەچن بۆ بەخشینی پلازما.

-لە سبەینەوە دەست ئەكەین بە دەرمانێكی تایبەت بە بەرزكردنەوەی بەرگری لەو كەسانەی تووشی هەوكردنی سەختی سیەكان بوون.

-سوپاس بۆ خوا ئێستا پابەندی خەڵك باشتربوە و ماسك و دەستكێش زۆر بەكارئەهێنن.

هه‌واڵی گرنگ