د.موسه‌ننا بۆ پێشكه‌شكاره‌كه‌ی ڕووداو: چاوه‌كه‌م ڕێگه‌م بده‌ قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.موسه‌ننا بۆ پێشكه‌شكاره‌كه‌ی ڕووداو: چاوه‌كه‌م ڕێگه‌م بده‌ قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م

د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی یه‌كگرتوو له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،حكومەتی بەغدا ویستی موچە كەم بكاتەوە، هاوڵاتیان كەوتنە سەرشەقامەكان و خۆپشاندانیان كرد، حكومەت ناچار بوو بڕیاربدات موچە كەم نەكاتەوەو قەرز بكات بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

د.موسه‌نا ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ،سەیر لەوەدایە لێرە حكومەت موچەی كەم كردۆتەوە پەرلەمان ناتوانێت كۆبوونەوەیەكی لەسەر بكات، ئایا پەرلەمانی كوردستان ئەتوانێت وەزیرێك بانگ بكات و محاسەبەی بكات؟ پەرلەمان ئەتوانێت بەم حكومەتە بڵێت بۆچی ئاوا لەو خەڵكە دەكەیت؟ پەرلەمان ئەتوانێـت بلێت كوانێ 400 ملیارەكە؟ پەرلەمان ئەتوانێت بڵێت كوا سندوقی داهاتی نەوت؟ پەرلەمان ئەتوانێت لە تاڵانییەكانی سەر سنورەكان بپرسێتەوە؟

هه‌واڵی گرنگ