چوار چەكداری حەشدی شەعبی كوژران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چوار چەكداری حەشدی شەعبی كوژران


ئەمرۆ سێ شەممە 30-6-2020 بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە چوار چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و فەرماندەیەكیش برینداربوو.


سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای سەلاح الدین بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندوە " ئەمرۆ بۆمبێكی چێنراو لەرۆژئاوای قەزای بێجی بە هێزێكی لیوای 51ی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە چوار چەكدار كوژراون"


ئەو سەرچاوەیەك ئاماژەی بەوەشداوە " هەرلە تەقینەوەكەدا شێخ شەعلان عوێدی برینداربووەكە بەرپرسی هێزی شێخ شەعلانە"

هه‌واڵی گرنگ