بكوژی سەرەكی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو چوار كوڕی خۆیان ڕادەستی پۆلیسی راپەرین دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بكوژی سەرەكی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو چوار كوڕی خۆیان ڕادەستی پۆلیسی راپەرین دەكەن


پۆلیسی راپەرین رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ڕوداوێكی تەقەكردن لە ناو دوكانێكی مۆبیلیات لە شاری ڕانیە كەسێك ئەمرۆ بكوژی سەرەكی و چوار كەسی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو خۆیان ڕادەستی پۆلیس كرد.


پۆلیس لە راگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە"ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ بكوژی سەرەكی ڕوداوەكە بەناوی (ع،ێ‌،ح) تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتوی شاری ڕانیە پیشەی كاسب خۆی ڕادەستی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كرد، لەگەڵ چوار كەسی تر كە هەر چواریان كوڕی بكوژەكەن."


پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە" لەبەردەمی پۆلیس و دادگا تۆمەتبار (ع،ێ‌،ح) دانی ناوە بە تاوانەكەی كە بۆخۆی بە چەكی دەمانچە چۆتە ناو دوكانی مۆبیلیاتی تاوان لێكراوان و هەستاوە بە كوشتنی كەسەكە و بریندار كردنی دوو كەسەكەی تر لەسەر كێشەیەكی نێوان خۆیان."


ئەوە ش هاتووە"بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی هەر پێنج تۆمەتبارەكان ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."


جێگەی ئاماژەیە لەسەر كێشەیەك شەو رابردوو لەقەزای رانیە كەسێك بەناوی (س،ع،ێ‌) تەمەن ٣٠ ساڵ كوژرا و دوو كەسی تریش بریندار بوون.

هه‌واڵی گرنگ