وەزیری داد:بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ نه‌بوو داده‌نرێت و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری داد:بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ نه‌بوو داده‌نرێت و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە

وەزیری دادی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی سۆران عومەر به‌ نه‌بوو داده‌نرێت و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یرانی 2020 به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زیری داد كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ڕی (كوردیو) كه‌وتوه‌ كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌ و تیایدا هاتووه‌، بڕیاری بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ژمارە 37 کە لە 14-06-2020 ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و وێنەیەکی دراوەتە وەزارەتی داد بۆ بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان)، بەداخەوە کە بە بەڕێزتانی رادەگەیێنین کە داوای لێبووردن دەکەین و ناتوانین بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبکەینەوە.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زیری داد باس له‌وه‌ش كراوه‌‌، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌ر‌له‌مان "پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی (سلم التدرج القانونی) دەرچووە" و هەروەها "رای جەنابتان" نەبوونی سەرچاوەی تانەلێدان لە یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی یان سەرۆکی پەرلەمان ناکاتە جێگرەوەی و دەسەڵات و تایبەتمەندی چاودێری لەسەر یاسا دەرچوو لە پەرلەمانی پێنادات، بێ لەبەرچاوگرتنی چۆنێتی و شێوازی تەشریعکردنی هەر یاسایەک یان بڕیارێک.

به‌و پاساوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ وه‌زیری داد له‌و نوسراوه‌یدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه‌، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ "نه‌بوو" داده‌نێت و ده‌ڵێت،"بەپێی یاسای بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوە ناشێت و بڵاوکردنەوەی بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوانەی باسکران دەبێتە مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی و سیستەمی سیاسی هەرێم. هەروەها لەسەر وەزارەتی داد بەسەرپێچی لە رێسای گشتی و حکومەکانی یاسا تۆماردەکرێت."

هه‌واڵی گرنگ