25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی گه‌یشته‌ عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی گه‌یشته‌ عێراق

وڵاتی ئازەربایجان بڕی زۆر له‌ دەرمان و پێداویستی پزیشكی و خۆپاراستنی وەكو یارمەتی مرۆیی بۆ عێراق نارد.

ئەمڕۆ سێ شەممە 30 ی حوزه‌یرانی 2020 ،وەزارەتی دەرەوەی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، بڕی 25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی و خۆپاراستنمان له‌ وڵاتی ئازەربایجانه‌وه‌ وەكو یارمەتی مرۆیی به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌.

باڵوێزخانەی عێراق لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان ڕەزامەندی لایەنی ئازەربایجانی وەرگرتووە بۆ ناردنی فڕۆكەیەكی بارهەڵگر، تا 25 تۆن یارمەتیە پزیشكیەكە بگوازێتەوە بەغدا.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چەند هەفتەیەكە عێراق كەوتووەتە تەنگژەیەكی گەورەی تەندروستییەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرفرەوانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ناو هاووڵاتییانیدا، سەرەڕای نەبوونی پێداویستیە پزیشكییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتایەكە و چارەسەركردنی تووشبووان.

هه‌واڵی گرنگ