یەكێتی و گۆران كۆدەبنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی و گۆران كۆدەبنەوە


وابڕیارە سبەینێ چوارشەممە بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتمانی لە شاری سلێمانی كۆببنەوە.


بەپێی زانیارییەكان كە بڵاو كراونەتەوە " بریارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی بە سەرۆكایەتیی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بكەن و لەگەڵ عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەكە كۆببنەوە."

سەردانەكەی یەكێتی نیشتمانی لەچوارچێوەی ئەو سەردان و بەسەركردنەوانەدایە كەماوەی چەند رۆژێكە یەكێتی بۆلای حیزبەكان دەستی پێكردوە و لەدوورۆژی رابردودا سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كرد.

هه‌واڵی گرنگ