به‌هۆی كۆڕۆنا،شارێكی به‌ریتانیا به‌ته‌واوی داده‌خرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌هۆی كۆڕۆنا،شارێكی به‌ریتانیا به‌ته‌واوی داده‌خرێت

حکوومەتی بەریتانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا شارێکی وڵاتەکەی بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا تێیدا، دادەخات.

ئەمڕۆ سێشەممە 30 ی حوزه‌یرانی 2020 ، مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری لە یاساکان بۆ داخستنی شاری لیستەر بە تەواوی، دەکەن.

وەزیری تەندروستیی بەریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری لیستەر %10ـی ژمارەی تووشبووانە لە بەریتانیا،هه‌ربۆیه‌ بڕیاریان داوە شاری لیستەر بە تەواوی دابخەن.

به‌پێی دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا 311 هەزار و 965 کەس لە بەریتانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 43 هەزار و 575 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هه‌واڵی گرنگ